ئه‌ندامێكی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان، باس له دۆخی عێراق و كوردستان ده‌كات و ئاماژه به‌وه ده‌كات: “چونی سه‌رۆك بارزانی بۆ فه‌ره‌نسا وه‌رچه‌رخانێكی مێژوویی بوو به‌تایبه‌ت بۆ پێشمه‌رگه”.
ئه‌حمه‌د كانی، باس له گرنگی پێگه‌ی سه‌رۆك بارزانی له ئاستی عێراق و ناوچه‌كه ده‌كات و بۆ زاگرۆس ده‌ڵێت: “ئه‌گه‌ر لایه‌نه عێراقییه‌كان گوێیان له ئامۆژگاری سه‌رۆك بارزانی بگرتایه، دۆخی عێراق نه‌ده‌گه‌یشته ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ، چونكه كاتی خۆی به‌رێزیان به نووری مالیكی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراقی، گوت (ئاگاداربن داعش به‌رێوه‌یه)، وه‌ڵامی نووری مالیكی سیاسیانه نه‌بوو، و ئه‌وه‌بوو بینیمان داعش چۆن هێرشی كرده سه‌ر عێراق و موسڵ و ئه‌نباری داگیركرد، بۆیه گرنگه گوێی له ئامۆژگار و هه‌ڵوێسته‌كانی سه‌رۆك بارزانی بگیرێت.
له‌باره‌ی سه‌ردانی بۆ فه‌ره‌نساش ئه‌حمه‌د كانی، ده‌ڵیت: “خۆشه‌ویسترین و گرنگترین شت لای سه‌رۆك بارزانی پێشمه‌رگه و وشه‌ی پێشمه‌رگه‌یه، بۆیه خۆی ئاماده‌بوو و چووه فه‌ره‌نسا بۆ كردنه‌وه‌ی رێره‌وێك به‌ناوی پێشمه‌رگه پێشمه‌رگه و خۆشه‌ویستی پێشمه‌رگه لای به‌رێزیان جێگایه‌كی تایبه‌تی هه‌یه”.
گوتیشی: “هه‌وڵی به‌رێزیان بوو وای كرد له ده‌وڵه‌تێكی وه‌ك فه‌ره‌نسا رێز له پێشمه‌رگه بگیرێت و رێز له قوربانییه‌كانی پێشمه‌رگه بگیرێت، ئه‌وه‌ی كرا هاوشانی مۆنۆمێنتی سه‌ربازی ونه و جیهان شانازی به پێشمه‌رگه‌وه ده‌كات، بۆیه ئاماده‌بوونی سه‌رۆك بارزانی و به‌وشێوه‌یه له میدیای جیهانییه‌كان ده‌نگی دایه‌وه، خۆی له‌خۆیدا ده‌رخه‌ری گرنگی و به‌هێزی پێگه‌ی سه‌رۆك بارزانی و پێشمه‌رگه بوو”.

