سه‌رۆكی رێكخراوی هه‌نگه‌وانانی كوردستان كه خۆیشی به‌رهه‌می هه‌نگوینه‌كه‌ی له تاقیگه‌ی تایبه‌ت به باشترین سێ هه‌نگوینی جیهان ده‌رچووه، ده‌لێت: هه‌نگوینی وكردستان زۆر باشه و له ئایتی جیهان متمانه‌ی به‌ده‌ستهێناوه و چه‌ند جۆرێكش هه‌یه.
ئه‌حمه‌د پشده‌ری، سه‌رۆكی رێكخراوی هه‌نگه‌وانانی كوردستان، بۆ ئاژانسی زاگرۆس، گوتی: “هه‌نگوینی وكردستان له ئاستی جیهان متمانه‌ی به‌ده‌ستهێناوه، له‌تاقیگه‌كانی جیهان به‌باشترین جۆری هه‌نگوین دیاریكراوه، ئه‌وه‌ی گرنگه له ساڵی 2023 به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكی حكوومه‌ت هه‌نگوینی كوردستان ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتكرا هیوادارین ئه‌م پشتیوانی به‌رده‌وامی هه‌بێت و هه‌نگوینی كوردستان بچێته ته‌واوی بازاره‌كانی جیهان به‌تایبه‌ت ئه‌وروپا”.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: ئه‌و هه‌نگوینه‌ی له كوردستان به‌رهه‌م دێت هه‌نگوینی ده‌ستی خۆمانه و په‌روه‌ردەی خۆمانه، ژینگه‌ی كوردستان بۆ هه‌نگوین و به‌رهه‌می هه‌نگوین زۆر باشه چونكه ناوچه‌ی كوێستانی كوردستان ناوچه‌ی گرنگن بۆ به‌خێوكردنی هه‌نگ و تامی به‌رهه‌مه‌كانیش جیاوازه، له كوێستانه‌كانی كوردستان به‌تایبه‌ت قه‌ندیل و هه‌ڵگورد و هه‌ورامان باشترین جۆری هه‌نگوینن”.
سه‌رۆكی رێكخراوی هه‌نگه‌وانانی كوردستان راشی گه‌یاند: ”هه‌نگوینی كوردستان ته‌حه‌دای هه‌نگوینی جیهانی ده‌كات، ئێستا وه‌ك دیاری كونسولخانه‌و نوێنه‌رایه‌تی جیهان له هه‌ولێر داوای ده‌كه‌ن و به‌دیاری ده‌یبه‌نه‌وه بۆ وڵاتی خۆیان شونكه هه‌نگوینی كوردستان له تام و بۆندا هاوشێوە‌ی نییه.

