zagros news agency

سه‌رۆکی حکومەت پێشوازی لە ژمارەیەک کەسایەتیی ئاشووريی ئه‌مه‌ريكا دەکات

 

ئه‌مڕۆ دووشەممە‌ 9/15، مەسرور بارزانى، سه‌رۆکی حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی له‌ ژمارەیەک کەسایەتیی ئاشووريی نیشتەجێی ئه‌مه‌ريكا به‌ سه‌رۆكايه‌تيى سام ده‌رمۆ، سه‌رۆكى دامه‌زراوه‌ى ئاشوورييه‌كان له‌پێناو دادوه‌ريدا كرد.
لە دیدارەکەدا، شاندەکە ستایشی دۆخی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و ئازادی لە هەرێمی کوردستان کرد.
سەرۆکی حکومەت پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بە پاراستنی مافی گشت پێکهاتەکان و پەرەپێدانی زیاتری کولتووری بەیەکەوەژیان و ئازادیی ئایینی لە هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

تیکتۆک سەد ملیۆن دۆلار دەدات بۆ یەکلاکردنەوەی کەیسێکی لە دادگا

یاسین

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەهۆی لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپەوە دابەزینی بەخۆیەوە بینی

سەڵاح

کۆمپانیای Apple تایبەتمەندی Intelligence بەردەست دەکات

یاسین