zagros news agency

‎لە %60 مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆی سەلاحەدین خاوەنی هەژماری منن

زیاتر لە 60% مامۆستایان و فەرمانبەران زانكۆی سەلاحەدین، لە پرۆژەی هەژمار من بەشدارن، كارتەكانییان وەرگرتووەتەوە.

ئەمڕۆ یەكشەممە 31/3/2024، سامان عەبدوڵڵا بەرپرسی ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدینهەولێر، لە راگەیەنراوێكی لەبارەی پرۆژەی(هەژماری من) بڵاو كردووەتەوە و دەڵێ: “لە %٦٠ـی مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی سەلاحەدین خاوەنی هەژماری منن.”

هەروەها بەرپرسی راگەیاندنی زانكۆی سەلاحەدین، روونی كردووەتەوە، مامۆستایان و فەرمانبەران بە تەواوی پابەندی هەژماری منن.

بەگوتەی سامان عەبدوڵڵا ئێستە هەموو ئەوانەی لە زانكۆكەیان بەشداریان لە پرۆسەكەدا كردووە، كارتەكانییان وەرگرتووە.

پرۆژەی هەژماری من، لە لایەن كابینەی نۆیەم، جێبەجێ دەكرێت و ئامانج لەو پرۆژەیە ئەوەیە كە هەرێمی كوردستان بچێتە نێو مامەڵەبانكییەكان و پارەی كاش نەمێنێت، هەروەها شێوازی پێدانی مووچەی فەرمانبەران گۆرانكاری تێدا بكرێت و بە شێوازی نوێ وەربگرن، بەجۆرێك كە مووچەخۆران لە 19 خزمەتگوزاریی بانكی سوودمەند ببن.

لەگەڵ ئەوەش دا، تا ئێستا زیاتر لە 200 هەزار مووچەخۆر خۆیان تۆمار كردووە و زیاتر لە 120 هەزار كەس كارتەكانییان وەرگرتووەتەوە،بڕیارە تاكۆتایی ئەمساڵ تەواوی مووچەخۆران تۆمار بكرێن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئێران لە مانگێکدا دۆسیەکی لێپێچینەوەی بۆ ٣٥ڕۆژنامەنووس کردووەتەوە

یاسین

بە ڤیدیۆ… دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک کە بڕی ٥٠٠ ملوێن دیناری دزیوە

سەڵاح

شای ئەردەن سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی دەکات

دڵشاد