رۆژنامه‌نووسێكی گه‌رمیان ئاماژه به‌وه ده‌كات هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان به‌ره‌و ئه‌وه‌ن پارتی له‌م هه‌ڵبژاردنه ده‌نگه‌كانی زیاتر بكات و به‌ره‌و پێشه‌وه بڕوات، و شێوه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی بوه‌ته‌وه جێگا سه‌رنجی خه‌ڵكی كوردستان.
كاروان كه‌لاری، بۆ زاگرۆس، گوتی: “پارتی ئه‌م جاره به لیستی 275 سه‌ركه‌وتنی گه‌وره راده‌گه‌یه‌نێت، هه‌م له‌شێوه‌ی كه‌مپین هه‌میش له ئاستی په‌یامه‌كانی ئاوه‌دانی و پێشكه‌وتنی هه‌ولێرو دهۆك ته‌واوی كوردستانی داگرتووه هه‌موو خه‌ڵك ستایشی پارتی ده‌كه‌ن بۆیه ئاستی پێشوازی له پارتی زۆر زۆر بووه”.
راشی گه‌یاند: هه‌بوونی سه‌رۆك بارزانی و كاریزمایی له ئاستی عێراق و ناوچه‌كه به‌هێزترین فاكته‌ری به‌هێزبوونی پارتییه.

