zagros news agency

ڕاگەیەنراوێك لە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانەوە

 

تۆمەتبارێك دەستگیرکراو بڕی(یەك) کیلۆ ماددەی هۆشبەریش دەستی بەسەرداگیرا .

لە بەردەوامی هەوڵەکانمان بۆ بەرەنگاربوونەوەو نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری ورد و دواتر وەرگرتنی فەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاساییش، لە ڕێکەوتی ١ـی٤ـی٢٠٢٤ لە شاری هەولێر تیمەکانمان لە بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە چالاکیەکدا توانییان تۆمەتبارێك دەستگیر بکەن کە کاری کڕین و فرۆشتنی بەماددەی هۆشبەرەوە دەکرد، هاوکات لەکاتی دەستگیرکردنیدا بڕی (یەك)کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری (ماریجوانا) دەستی بەسەرداگیرا .

لە ئێستادا تۆمەتبار بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان راگیراوەو لەژێر لێکۆلینەوە دایە.

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان
٣ـی ٤ـی ٢٠٢٤

هەواڵی پەیوەندیدار

بریكاری میری ئێزدیان بۆ زاگرۆس: پارتی و سه‌رۆك بارزانی پێشه‌نگی به‌رگریكردنن له‌ مافی ئێزدییه‌كان

سەڵاح

سەرۆكی حکومەت پیرۆزبایی لە یەكگرتووی ئیسلامیی کوردستان دەكات

سەڵاح

بەتۆمەتی سووتاندنی بازاڕی لەنگە سێ کەس دەستگیر دەکرێن

یاسین