zagros news agency

ئاڤێستا مام یەحیا : پارتی بەهێزبێت واتە كوردستان بەهێزە

کاندیدی ژمارە ٢ ی لیستی ٢٧٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان دەلێت دنیابینییەکی فراوانم هەیە بۆ خزمەت، بەڵام سەرەتا ئەبێت ئەو ڕاستیە بڵێین کە ئێمە کاندیدی پارت و قەوارەیەکی سیاسین کە ناوی پارتی دیموکراتی کوردستانە و بەهێزترین و گەورەترین حزبی عێراق و کوردستانەوە لە هەموو لایەکەوە چاوی لەسەرە، بۆیە سەرەتا ئەرکی ئێمە لە پەرلەمان ئەوە دەبێت کە کارنامەی لیستەکەمان جێبەجێبکەین، کە کارنامەیەکی گشتگیرە و بە وردی لەسەر سەرجەم سێکتەرە خزمەتگوزارییەکان وەستاوە و تێکڕای لە بەرژەوەندی خەڵکی کوردستانە لە ڕووی نەتەوەیی و نیشتیمانی و ئاوەدانی و خزمەتگوزارییەوە.

ئاڤێستا مام یەحیا كاندیدی ژمارە ٢ی لیستی ٢٧٥ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پارێزگایی هەولێر بە ئاژانسی هەوالی زاگرۆسی گوت ئێمە گرفتمان زۆرە لەگەڵ بەغدا، سەرەکیترین گرفتیش تێنەگەیشتنی هاوبەشە لە نێوانماندا، ئەوان پێیان وایە مەرکەزییەت دەبێت حوکم بکات لە عێراقدا و بڕوایان بە دەستوور و یاسا و فیدڕاڵییەت یان نییە یان لەوپەڕی لاووزیدایە ئێمەش پێمان وایە عێراقی نوێ لەسەر بنەمای هاوسەنگی و شەراکەت دروستبۆتەوە و مافی هەموو گەلانی عێراق لە دەستووردا جێی کراوەتەوە و دەسەڵاتەکان جیاکراونەتەوە و فیدڕاڵییەت چەسپاوە. لێرەوە دەردەکەوێت کە گرفت لە عەقڵییەتی بەڕێوەبردنی عێراقدا هەیە بەرامبەر بە کورد.

ئاڤێستا مام یەحیا گوتیشی لای من خزمەتکردنی هەر بستێکی کوردستان ئەرکە و دەبێت جێبەجێی بکەین، بەڵام بۆ پارێزگای هەولێر و بە تایبەت کۆیەی نازدارم، من چاوم لەوەیە کە گەشانەوەیەکی بەرچاو ڕوو لە کۆیە و دەوروبەری بکات و هەنگاو بە هەنگا کۆیە بکەین بە نمونەیەکی جوان و بەرزی کوردستان.

ئەو كاندیدەی پارتی راشیگەیاند لای ئێمە وەک پارتی ئەو خزموتکردنە بە ئەرکی خۆمان دەزانین و متمانەمان هەیە کە دەستەبەری بکەین بۆ خەڵکی کۆیەی خۆشەویست، چونکە ئەزمونمان دەوڵەمەندە و مێژوومان دیارە لە خزمەت و ئاوەدانی و خۆشگوزەرانیدا، دەمانەوێت دەستی ئاوەدانیش بگەیەنین بە کۆیەو دەوروبەری.

ئاڤێستا مام یەحیا دەلێت دەنگدان بە پارتی واتە بەهێزبوونی پارتی، بەهێزبوونی پارتیش واتە بەهێزتربوونی کوردستان، ئەم هاوکێشەیە سانایە و ئاڵۆز نییە، کاتێک بە قۆناغەکانی خەباتی پارتیدا دەچینەوە هەمیشە زۆری بەخشیوەو کەمی وەرگرتووە لە پێناوی خەڵکی کوردستاندا، بەڵام کە کار گەیشتە سەر ئەوەی مساوەمە بکات، هەرگیز نایکات و ڕێگە نادات خەڵکی کوردستان بکەونە بەردەم دووڕیانەوە.

وەک باسمکرد، کێشەی ئێمە و بەغدا قوڵە و پەیوەستە بە دەمارگیری سیاسی و شۆڤێنی و تەنانەت سڕینەوەی کوردیش لە دیدی بەشێک لە سەرکردە سیاسییەکانی عێراقەوە.

لە بەشێكی تری قسەكانی دا ئاڤێستا مام یەحیا گوتیشی رێککەوتنە سیاسییەکان و یاساکانی پەرلەمان و بڕیارەکانی دادگەی فیدڕاڵی و دەستووری هەمیشەیی عێراق، سەرجەمیان داکۆکی لە مافی خەڵکی کوردستان دەکەن گەر وەک خۆی جێبەجێ بکرایە، بەڵام لادان لێیان و پەراوێزخستنییان وای کرد کە کێشە لە دوای کێشە کەڵەکە ببێت و حکومەت دوای حکومەتی عێراق لە واژۆ و پەیمانەکانی خۆیان پەشیمان دەبونەوە بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار

تاران تایمز: واشنتۆن فشارەکانی بۆ سەر سوودانی زیاتر دەکات

سەڵاح

رووسیا: ئۆکرانیا چەکی ڕۆژئاوایی بۆ وێرانکردنی پردی کورسک بەکارهێناوە

سەڵاح

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزینى تۆمار کرد

سەڵاح