zagros news agency

پارێزەر خەلیل خۆشناو : پارتی هەر بەلێنێكی دا جێبەجی دەكات

كاندیدێكی پارتی دەلێت داوا خەلكی هەرێمی كوردستان دەكەم دەنگ بە پارتی دیموكراتی كوردستان بدەن چونكە پارێزەری قەوارەی هەرێمی كوردستانە هەر پارتیە كار لەسەر ئەوە دەكات هەرێمی كوردستان بەرەو ئیستقرارو بەرەو پێشچوون ببات هەر بەلێنێكیشی دا بەرپرسیارە بەرامبەر بەلێنەكەی و جێبەجێی دەكات .

پارێزەر خەلیل خۆشناو كاندیدی ژمارە 10ی لیستی 275ی  پارتی دیموكراتی كوردستان لە پارێزگایی هەولێر بە ئاژانسی هەوالی زاگرۆسی راگەیاند ئەگەر هاتوو چومە پەرلەمانی عێراق بە پلەی یەكەم كارلەسەر ئەو مادە دەستوریانە دەكەم لە بەرژەوەندی هەرێم جێبەجێ ناكرێت كە كۆمەلێك مادەی دەستوری هەیە لە عێراق پێشێل كراون ، وە هەولدەدەم مادەی ٦٥ جێبەجێ بكرێت چونكە كاتێك ئەو ئەنجومەنە دادەمەزرێت هەرێم نوێنەری تێدا دەبێت مافی بەكارهێنانی ڤیتۆیان دەبێت لەسەر ئەو بریارانەی دژی هەرێم دەردەكرێن .

پارێزەر خەلیل خۆشناو گوتیشی لەم هەلبژاردنە پەیامی پارتی ئاشكرایە كە بریتیە لە هاوبەشی واتە لە حكومەت هاوبەشی هەبێت و هەموو لایەنێك هاوبەشبن وە یەكێكی تر لە دروشمەكان هاوسەنگیە چونكە دەبێت لە عێراق هاوسەنگی هەبێت لە حكومەت دا وە دروشمێكی تر سازانە چونكە ئەگەر سازان نەبێت ئێمە بە یاسایی زۆرینەو كەمینە زەرەرمەند دەبین لە بەغدا بۆیە دەبێت سازان لەسەر هەموو كێشەكان بكرێت تاوەكوو دەگەینە رێكەوتن .

هەواڵی پەیوەندیدار

گوتەبێژی حکومەت بەفەڕمی هۆکاری سەردانەکەی مەسرور بارزانی بۆ بەغدا ئاشکرا کرد

دڵشاد

خولە بەهێزەکان.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ شەممە

یاسین

سه‌رۆك بارزانی پێشوازی لە  سێرج دیکشن باڵیۆزی بەلجیکا لە عێراق و ئوردن کرد

سەڵاح