zagros news agency

دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی دانانی وێستگەی سیستمی ئاودان بۆ دارستانی قەزای خەبات کرا

 

لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو بەهۆی گۆڕانکاریی کەش و هەوا و وشکەساڵی و کەمبوونەوەی ڕێژەی ئاوی ژێرزەوی و نەبوونی ئاوی پێویست و سیستمی ئاودان، بەشێکی زۆری دارەکانی دارستانی قەزایی خەبات بەرەو وشکبوون چوون، لە چوارچێوەی پەرەپێدانی دارستانەکە و لە پێناو بوژاندنەوەی لە سەر بودجەی پارێزگای هەولێر، بۆ یەکەمینجار لەسەر ئاستی هەموو کوردستان دەستکرا بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی دروستکردنی وێستگەیەکی تایبەت بە سیستمی ڕاکێشانی ئاو لەزێی گەورە بۆ دارستانەکە لەسەر پڕۆژەی ئاودێری خەبات بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی ئاودێری هەولێر.

جێگەی باسە، دارستانی قەزایی خەبات لە ساڵی پەنجایەكانی سەدەی ڕابردوو لەسەر زیاتر لە 400 دۆنم زەوی دروستکراوە و پێشتر هاوڵاتییان وەك ناوچەیەكی گەشتیاری سوودیان لێی وەردەگرت.

هەواڵی پەیوەندیدار

پرسەنامەیەک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

یاسین

وەرزی نوێی “Running Point” کێبڕکێی نێوان خوشک و برایەک دەخاتەڕوو

ART

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌: ڕۆژانه‌ له‌ ڕێگای ئه‌م لینكه‌وه‌ وەڵامی پرسیاری ئەزموونەكانی وەزاری بڵاوده‌كرێته‌وه‌

سەڵاح