ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌خولی شه‌شه‌م، ئاماژه به‌وه ده‌كات هاتنی سه‌رۆك بارزانی بۆ دهۆك خه‌ڵكی زۆر دڵخۆش كردووه به‌تایبه‌ت خۆی له نزیكه‌وه هه‌نێك گۆرانكاری له دهۆك بینووه و سه‌ردانی ناوبازاری دهۆكی كردووه.
ڕێناس عیزه‌ت دۆسكی، بۆ زاگرۆس گوتی: “خه‌ڵكی دهۆك زۆر دڵخۆشه به‌هاتنی سه‌رۆك بارزانی بۆ شاره‌كه خۆی نزیكه‌وه سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه‌ی كردووه كه گۆرانكاری له شاره‌كه دروستكردووه، به‌تایبه‌ت پاركی سه‌رهه‌ڵدان كه یه‌كێك له پرۆژه هه‌ره گرنگ و جوانه‌كانی دهۆكه، سه‌رۆك بارزانی دواتر ده‌چێته ناوشار و بازاری دهۆك خه‌ڵكی به‌هاتنی سه‌رۆك بارزانی زۆر دڵخۆشه و خۆشه‌وستی سه‌رۆك بارزانی له‌ناو دلی دهۆك و خه‌لكی كوردستاندایه و سه‌رۆك بارزانی ئومێدی كوردانه هێمای پێكه‌وه‌ژیان و سه‌نگه‌ری به‌رگری كوردستانه.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: چه‌ندین جار له كۆبوونه‌وه‌ی و بۆنه‌كاندا سه‌رۆك بارزانی باسی خۆشه‌ویستی خه‌ڵكی دهۆكی كردووه و خۆشه‌ویستی زۆری بۆ دهۆك هه‌یه و له‌سه‌ر فه‌رمانی به‌رێزیان چه‌ندین جار به‌هانای خه‌ڵكی دهۆكه‌وه هاتوون، به‌تایبه‌ت له‌كاتی كاره‌ساتی سروشتی و خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی شاره‌كه دهۆك و سه‌رۆك بارزانی بونه‌ته هێمای به‌رخودان و ئازادی و پێكه‌وه ژیان.

