zagros news agency

لە هەولێر جەژنانە و کورسی کەم ئەندامان بەسەر ژمارەیەک خاوەن پێداویستی تایبەت دابەشکرا

 

ئەمڕۆ شەممە 2024.4.6، لە ژێرچاودێری ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بەئامادەبوونی د.دلۆڤان محمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی و یوسف چاوشین، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی، لە ڕێورەسمێکدا لە بەڕێوەبەرایەتی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی هەولێر، بەبۆنەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، جەژنانە و کورسی کەم ئەندامان بەسەر ژمارەیەک خاوەن پێداویستی تایبەت دابەشکرا.

لە ڕێورەسمەکەدا، پارێزگاری هەولێر، سەبارەت بە ئەنجامدانی ئەو کارە لەمانگی پیرۆزی ڕەمەزان کە مانگی خێر و بەرەکەت و بەخشینە، دەستخۆشی لە سەرجەم ئەو خێرخوازانە کرد کە دەستی یارمەتی و کۆمەک بۆ خەڵکانی کەمدەرامەت و هەژار و خاوەن پێداویستی تایبەت درێژدەکەن و هیواى خواست، نموونەیان زۆربێت.

جێگەی باسە، کورسی تایبەتی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت لەلایەن پارێزەر سەفین یاسین دابینکرابوون و جەژنانەکەش لەلایەن پارێزگای هەولێر دابینکرابوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

گۆڕێکی سێ هەزار ساڵە لە میسر دۆزرایەوە

سەڵاح

باجە گومرگییەکانی ئەمریکا زیان بە پشکی کۆمپانیاکانی ئۆتۆمبێل دەگەیەنێت

سەڵاح

عەباس عەراقچی: سووریا داوای یارمەتیی لە ئێمە نەکردووە

یاسین