zagros news agency

شاخەوان عەبدوڵا بۆ ئاواره‌كان: بگەڕێنەوە بۆ کەرکووک و دەنگ بدەن

 

پرۆسەی دەنگدان لە کەرکوک و سەرجەم ناوچەکانی دیکەی عێراق و هەرێمی کوردستان بەردەوامە و داوا لە هاووڵاتیان دەکرێت بەجۆش و خرۆشەوە بەشداری لە پرۆسەکەدا بکەن و نوێنەر بۆ کورد دیاری بکەن.

شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە کەرکووک لە یەکێک لە بنکەکاندا دەنگیدا و لە میدیاکانەوە داوای لە هاووڵاتیانی کەرکووک کرد بەشداری لە پرۆسەکەدا بکەن و هەرکەس لە دەرەوەی کەرکووکە بگەڕێتەوە شارەکە و دەنگی خۆیان بخەنە پاڵ ئەو بەربژێرانەی کە رۆڵی گرنگیان هەبووە لە پاراستنی مافەکانی گەلی کورد لە عێراق.

گوتیشی: پرۆسەکە لە کەرکووک بە باشی بەرێوە دەچێت و هاووڵاتیان بەشداری دەکەن و هیواخوازن سەرجەم کوردانی دانیشتوی کەرکووک بگەڕێنەوە شارەکە و دەنگ بدەن.

لە پارێزگای کەرکووک ٨٨٩ هەزار و ٠٣٠ دەنگدەر هەیە، ٦١ هەزاریان لە دەنگدانی تایبەتدا دەنگیان داوە و ٣٣٠ بنکە و ٩٥٨.١٤١ وێزگەی دەنگدانیش هەیە و ١٢ کورسی بۆ پەرلەمانی عێراق پێکدەهێنێت کە سێ کورسیان بۆ کۆتای ئافرەتانە و ١ کورسیش بۆ کۆتایی مەسیحییە.

هەواڵی پەیوەندیدار

مان سیتی شوێنگرەوەی ئیدرسۆنی دیاری کرد

یاسین

بازاڕی لەنگە لەسەر ئەركی پارێزگای هەولێر نۆژەن دەكرێتەوە

یاسین

چوار کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کران

یاسین