zagros news agency

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازيى له‌ کونسوڵی گشتیی نوێی هه‌نگاریا كرد‌

پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ 2025/11/16 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ ديدارێكدا پيرۆزباييى ده‌ستبه‌كاربوونى له‌ به‌ڕێز تيڤادار گه‌ره‌گى تاكاچ، کونسوڵی گشتیی نوێی هه‌نگاریا له‌ هه‌رێمی کوردستان كرد.

به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هه‌روه‌ها هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ کونسوڵی گشتیی نوێى هه‌نگاريا خواست و هه‌موو پشتگيرييه‌كى لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کانی هه‌رێمی کوردستانی بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى، نيشان دا.

هه‌ردوولا باسيان له‌ چۆنيه‌تيى بره‌ودانى زياتر به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌نگاريا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا كرد. له‌مباره‌يه‌وه‌ تيشكيان خسته‌ سه‌ر ئه‌و كه‌رتانه‌ى ده‌رفه‌ت هه‌يه‌ و ده‌كرێ تياياندا هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان فراوانتر بكه‌ن.

له‌ به‌شێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌دا، تيشكيان خسته‌ سه‌ر سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و ئه‌نجامه‌كانى.

هەواڵی پەیوەندیدار

وه‌زيرى په‌روه‌رده‌: ئه‌زموونى خوێندنی پيشه‌يى هه‌ولێر ده‌گوازينه‌وه‌ بۆ سه‌رجه‌م پارێزگا و ئيداره‌ سه‌ربه‌خۆكانى هه‌رێمى كوردستان

یاسین

وەزارەتی دارایی خشتەی مووچەی راگەیاند

یاسین

نووسینگەی مالیکی: کشانەوەی کاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران ڕاست نییە

یاسین