zagros news agency

دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوکاریی مرۆیی لە لازقیە و قەرداحە دابەش دەکات

دەزگەی خێرخوازیی بارزانی (BCF) لە یەکی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، هاوکاریی مرۆیی بەسەر نزیکەی هەزار خێزان لە شاری لازقیە و گوندەکانی قەرداحە لە سووریا دابەش کرد. ئەم چاکسازییە مرۆییە وەک بەشێک لە چالاکییە بەردەوامەکانی دەزگەکە لە سووریا و ڕۆژاوای کوردستان دێت.
پێشەوا بەهڵەویی، هەماهەنگیکاری دەزگەی خێرخوازیی بارزانی لە ڕۆژاوای کوردستان، بە کوردستان ٢٤ی ڕاگەیاند دەزگەکە بە هاوکاریی ڕێکخراوی خالسا ئێد (Khalsa Aid) و ڕێکخراوێکی ناوخۆیی بە ناوی فلوکا (Floka)، هاوکارییەکانی گەیاندووەتە دەڤەرەکە. بەپێی زانیارییەکان، ئامانجی ئەم پرۆسەیە هاوکاریکردنی خێزانە هەژارەکان، کەسانی بێ باوک و دایک (هەتیو) و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان بووە کە پێویستیان بە هاوکاری هەبووە. هەر خێزانێک سەبەتەیەکی کەرەستەی خۆراکی لەگەڵ سەبەتەیەکی کەرەستەی پاککەرەوە وەرگرتووە. ژمارەی ئەو خێزانانەی سوودمەند بوون لەم هاوکارییانە، نزیکەی هەزار خێزان بوون لە لازقیە و گوندەکانی قەرداحە. دەزگەی خێرخوازیی بارزانی مێژوویەکی دوورودرێژی لە پێشکەشکردنی هاوکاریی مرۆییدا هەیە لە دەڤەرەکە و لە دوای بوومەلەرزەکەی شوباتی ٢٠٢٣یشدا، یەکێک بوو لە یەکەمین ڕێکخراوەکان کە گەیشتە ئەوێ.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی باڵای حكوومەتی عێراقی دەكات

دڵشاد

تێکڤەدانا پێکڤەژیانێ خزمەتا گەلێ عێراقێ و گەلێ کوردستانێ ناکەت

سەڵاح

ئاژانسی زاگرۆس: فشاری تێپەراندی یاسای حەشد زۆرتر بووە

یاسین