ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆكی هەرێمی كوردسان بەبۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز

سەرۆكی هەرێمی كوردسان ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەم پەیامێكی پیرۆزبایی بەبۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی رەمەزان بڵاو كردەوە و رایگەیاند با لەم جەژنەدا هەموومان پێكەوە بۆ خزمەت و خێری گەل و وڵاتەكەمان كار بكەین.

دەقی په‌يامى پيرۆزباييى نێچيرڤان بارزانى بۆ جه‌ژنى پيرۆزى ڕه‌مه‌زان:-

جه‌ژنى پيرۆزى ڕه‌مه‌زان به‌ گه‌رمى له‌ ته‌واوى موسڵمانان له‌ كوردستان، عێراق و جيهان، به‌تايبه‌تى له‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزى شه‌هيدان پيرۆز ده‌كه‌م، جه‌ژن و پشوويه‌كى پڕ له‌ ئارامى و ئاسووده‌يى و كامه‌رانى بۆ‌ هه‌مووان ده‌خوازم، هيوادارم جه‌ژنى خێر و خۆشى بێت.

با ئه‌م جه‌ژنه‌ پيرۆزه‌ و مانا و ئامانج و په‌يامه‌كانى له‌ پێكهاتنه‌وه‌، لێكخۆشبوون، لێكنزيكبوونه‌وه‌، ئاشته‌وايى، چاكه‌ و ته‌بايى، بۆ هه‌مووان ببنه‌ ده‌رفه‌تى نوێكردنه‌وه‌ى په‌يوه‌ندى و لێبوردن و پێكه‌وه‌يى و هه‌موومان پێكه‌وه‌ بۆ خزمه‌ت و خێرى گه‌ل و وڵاته‌كه‌مان كار بكه‌ين و هاريكار بين.

به‌ هيواى ڕۆژگار و دۆخ و ژيان و داهاتووى باشتر، جه‌ژن له‌ هه‌مووان پيرۆز بێت، هه‌موو ساڵێك به‌ خۆشى.

نێچيرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

2024/4/9

هەواڵی پەیوەندیدار

يه‌كێتيى ئه‌ورووپا پابه‌نده‌ به‌ يارمه‌تيدان و پشتيوانيكردنى عێراق و هه‌رێمى كوردستان

یاسین

دالیا دەشتی دزەیی: ھەموو چین و توێژەکان خۆیان لە لیستی پارتیدا دەبیننەوە

دڵشاد

ئەمریکا کاروانێکی هێزەکانی ڕەوانەی باکووری رەققەی سووریا کرد

سەڵاح