zagros news agency

داهاتی بەشی دووەمی “Dune” لە سینەماکانی جیهاندا

بەشی دووەمی زنجیرە فیلمی “Dune” لە سینەماکانی جیهاندا پێشاندەدرێت و داهاتی بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.

ئەم بەرهەمە سینەماییە کە لە 1ـی ئاداری 2024 لە سینەماکانی جیهاندا بڵاوکرایەوە، داهاتی لە سینەماکاندا 658 ملیۆن و 826 هەزار دۆلاری ئەمریکییە.

لەو داهاتە 254 ملیۆن و 126 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی ئەمریکا و 044 ملیۆن و 700 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا بەدەستهێناوە.

لە فیلمەکەدا تیمۆتی چەلامێت، ئەکتەری ئەمریکی، زندێیا، ئەکتەری ئەمریکی رۆڵی سەرەکی دەگێڕن و لە دەرهێنانی دەنیز ڤیلۆنۆڤە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئیرینا یوسری؛ لە تاجی شاژنی جوانییەوە بۆ جیهانی نواندن

ART

ڕۆبێرت کارادین لە تەمەنی 71 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد

ART

بەرزبوونەوەی تێچوو کەرتی فیلمسازی هۆڵیوودی رووبەڕووی قەیران کردووەتەوە

ART