zagros news agency

‎بە ڕەزامەندیی سەرۆکی حکومەت ( 117 ملیار دینار )ـی دیكە بۆ دووسایدی هەولێر – كۆیە تەرخان دەكرێت

ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ پڕۆژەی دووتسایدی هەولێر – كۆیە ڕەزامەندییدا لەسەر جێبەجێکردنی هەشت کیلۆمەتری بەشی کۆتایی پڕۆژەکە بە گوژمەی ( 117 ملیار دینار ).

بە جێبەجێكردنی ئەم قۆناغەش، ڕێگاکە دەگاتە ناوشاری کۆیە و دەبەسترێتەوە بە شەقامی 60 مەتریی شارەكە کە بڕیارە لە داهاتوودا ئەنجام بدرێت.

ئەم بەشەی ڕێگاکە کە تەواوکاریی ڕێگای هەولێر – کۆیە بەرەو سلێمانی دەبێت، بە هەمان ڕەوش و پێوەری بەرزی ئەندازیاری جێبەجێ دەکرێت، هەر سایدەی سێ لەینە، بۆ ئاسانکاریی هاتوچۆی هاووڵاتیانیش چەندین بەرزەپرد لەخۆ دەگرێت.

جێگەی باسە، ڕێگای كۆیە – هەولێر، کە بە شادەماری ڕێگاكانی كوردستان دادەندرێت، پڕۆژەیەكی ستراتیژی ڕێگاوبانی كوردستانە و بەشێكە لە تۆڕی شادەماری ڕێگاوبانی کوردستان و پایتەختی هەرێمى كوردستان دەبەستێتەوە بە پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكان، لە هەولێریشەوە بەرەو پارێزگای دهۆك، بەبڕیاری ڕێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆك وەزیرانى هەرێمى کوردستان، بە گوژمەی ( 560 ملیار و 446 ملیۆن دینار ) جووتسایدی هەولێر-کۆیە دەستی پێکردووەو لە ئێستادا نزیکی30%ی کارەکانی تەواو بووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لەبارەی چه‌ند پرسێكی گرنگ کۆدەبێتەوە

یاسین

پرسەنامەیەک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

یاسین