zagros news agency

هەولێر.. ئامادەكارییەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی كۆبوونەوەی ئاوی زیادە و مەترسیی لافاو

 

لە چوارچێوەی ئامادەكارییەكانی لایەنە پەیوەندیدارەکان و فەرمانگە خزمەتگوزارییەكان، بەمەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی كۆبوونەوەی ئاوی زیادە و ڕێگریكردن لە مەترسیی لافاو، لە هەڵمەتێكی تردا تۆڕەكانی ئاوەڕۆ و چاڵی شكنین و چاڵی وەرگرتنی ئاو لەم گەڕەكانەی شاری هەولێر خاوێنكرانەوە:

١-شەقامی ١٠٠ مەتری.
٢-جووتسایدی شەقڵاوە.
٣-گەڕەكی ئاری.
٤-گەڕەكی ژیان.
٥-گەڕەكی هەڤاڵان.
٦-گەڕەكی باداوە.
٧-گەڕەكی سەروەران.
٨-گەڕەكی قەتەوی.

هەڵمەتی خاوێنكردنەوەی ئاوەڕۆكان و كەندە سرووشتییەكان چەند ڕۆژێكە دەستیپێكردووە و بەردەوام دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئیلۆن ماسک وەبەرهێنان دەکات لە ژیری دەستکرد

یاسین

لیڤەرپوڵ بڕیاری کۆتایی خۆی دەدات لەسەر ئاڕن سڵۆت

یاسین

سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە پاڵەوانی کورد (بادین حەسۆ) دەکات

یاسین