zagros news agency

پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی حەفتا و سێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

به‌ڕێزان سكرتێر و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان، به ‌بۆنه‌ی حەفتا و سێیەمین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌کێتی ئافره‌تانی کوردستان پیرۆزبایی گه‌رم ئاراسته‌ی ئێوه‌ و هه‌موو ئه‌ندامانی رێکخراوه‌ تێکۆشه‌ره‌که‌تان و سەرجەم ئافرەتانی کوردستان ده‌که‌م.

یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان دەستكەوتێكی گرنگی خەباتی نەتەوەیی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كوردستانە كە ڕۆڵێکی بەرچاو و کاریگەری هەبووە لە بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری، پاراستنی مافەکانی ئافرەتان، و بەهێزکردنی پێگەی ئافرەتی کورد. ئەم ڕێکخراوە بە تێکۆشانی بەردەوامی خۆی توانیویەتی دەنگی ئافرەتانی کوردستان بگەیێنێت و بەشێکی گرنگ بێت لە خەباتی نەتەوەیی و مەدەنیی گەلی كوردستان.

لەو یادەدا پێزانینم هەیە بۆ خەبات و قوربانیدانی ئافرەتانی كوردستان و ئەو ئەركەی كە لە قۆناغەكانی خەباتی گەلی كوردستان لەسەر شانیان بووە. دڵنیام یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان هەر وەك قۆناغەكانی پێشووتری خەباتی خۆی، لە داهاتووشدا لە بەرەوپێشبردنی دۆزی ڕەوای گەلەكەمان و بەرگریكردن لە ماف و داخوازییەكانی ئافرەتان ڕۆڵی پێشەنگانە دەگێڕێت.

هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم

مسعود بارزانی
11ی كانوونی یەكەمی 2025

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی سەردانی خێوەتگەی تایبەت بە گەنج و لاوانی کوردستانی سووریا دەکات

یاسین

مەلا عه‌بدوڵڵا شێرکاوەیی: له‌ساڵیادی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلام پێمان وایه‌ مافی خه‌ڵكی كوردستانه‌ ببێته‌ ده‌وڵه‌ت و چاره‌نووسی خۆی دیاری بكات

دڵشاد

“ئه‌تروشى” و “عيسا” تاوتوێى دۆخى ئێستاى عێراق وناوچه‌كه‌ ده‌كه‌ن

دڵشاد