ڕۆژی پێنجشەممە 25ی کانونی یەکەمی 2025، کاردیناڵ “لویس ڕۆفایل ساکۆ” پاتریارکی کەنیسەی کاسۆلیکی کلدان لە عێراق و جیهان، لە نووسینگەی تايبه‌تى خۆی لە بەغدا، پێشوازيكرد، لە شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان به سەرۆکایەتی بەڕێز “فازیل میرانی” كه هه‌ريه‌ك له به‌ڕيزان “نەوزاد هادی” ئەندامی مەکتەبی سیاسی و “ئومێد سەباح” ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و”فارس عیسا” سه‌رۆكى نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا ياوه‌رييان ده‌كرد.
لە سەرەتای ديداره‌كه‌دا، بەڕێز “میرانی” پیرۆزبایی خۆی پێشکەش بە کاردیناڵ “ساکۆ” و پێكهاته‌ى مەسیحی کرد، بە بۆنەی جەژنه‌كانى، کریسمس و سەری ساڵەوە.
هه‌روه‌ها سەرۆکی شاندی پارتى دێموکراتی کوردستان، هیوای خواست كه ساڵی نوی، ساڵى ئاشتی و سەقامگیری بۆ هەموو گەلانی جیهان بێت.
له به‌شێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌دا، باس لە بارودۆخی گشتی، وگرنگی پێکهێنانی حکومەتێکی نوێی نیشتمانی کرا، کە توانای خزمەتکردنی هەموو پێکهاتەکانی گەلی عێراق و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکانى هەبێت.
شايانى باسه، مه‌تران باسیلیۆس يه‌ڵدۆ، ياريده‌ده‌رى په‌تريارك، ئاماده‌ى کۆبوونەوەکە بوو.

