zagros news agency

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی فەڕەنسا لە بەغدا دەکات

 

ڕۆژی چوارشەممە، 14ی کانوونی دووەمی 2026، لە پیرمام، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز پاتریک دورێل، باڵیۆزی فەڕەنسا لە بەغدا کرد.

لە دیدارەکەدا، کە بەڕێز یان بڕێم، کۆنسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەولێر ئامادەی بوو، باڵیۆزی فەڕەنسا کورتەیەکی لەبارەی دۆخی سیاسیی عێراق، ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و دۆخی سوریا خستە ڕوو. هەروەها ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی کرد لە هێورکردنەوەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی سوریا.

هەر لەو دیدارەدا، گفتوگۆ لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و هەرێمی کوردستان، هەروەها هەوڵی لایەنە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی عێراق کرا.

پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و فەڕەنسا و هەوڵەکان بۆ بەردەوامی و زیاتر پێشخستنی ئەم پەیوەندییانە، تەوەرێکی دیکەی ئەم دیدارە بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی دەستخۆشیی بۆ توێژێک دا

سەڵاح

په‌رله‌مانتارێكی كوردستان: دوو كابینه‌یە هۆشیداری ده‌ده‌ین كە هێرشكردنه‌ سه‌ر كێڵگه‌نه‌وتییه‌كان زیانی بۆ هه‌موو عێراق ده‌بێت

سەڵاح

شاخەوان عەبدوڵا بە باشترین کەسایەتیی پەرلەمانی و سەروەری لە عێراق بۆ ساڵی 2026 هەڵبژێردرا

یاسین