zagros news agency

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداریی لە کۆڕبەندی ئابووریی جیهانیی داڤۆس دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 1/19، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەرەو سویسرا بەڕێ کەوت بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابووریی جیهانیی داڤۆس کە ڕۆژانی 19 – 23/ 1 بەڕێوە دەچێت.
سەرۆکی حکومەت زنجیرەیەک کۆبوونەوە و دیدار لەگەڵ سەرۆک و سەرکردە باڵاکان و خاوەنکارانی جیهانی دەکات بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە.
هەروەها باس لە چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کەرتە جۆراوجۆرەکان بە ئامانجی بنیاتنانی ژێرخانێکی ئابووریی بەهێز لە هەرێمی کوردستان دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

هەولێر کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان، حەوتەمین کۆنفرانسی زانستی خۆی ئەنجامدا

دڵشاد

شوان شێخ ئه‌حمه‌د: زۆرترین خزمه‌ت پێشكه‌ش به‌ هاووڵاتییان دەکەین

دڵشاد

لە حاجی ئۆمەران هاتووچۆی گەشتیاری راگیرا

دڵشاد