zagros news agency

دكتۆرشاخەوان عەبدوڵا: هەڵبژاردن بە بێ پارتی ناکرێت

 

د.شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کاتێک دەکرێت کە سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکان تێیدا بەشدار بن و تێبینییەکانی پارتیش جدین و تایبەتن بە گەلی کوردستانەوە.

دەشڵێت: “پارتی هیزێکی گەورەیە لەسەر گۆڕەپانی سیاسی کوردستان و هەڵبژاردن بە بێ پارتی ناکرێت، ئەوەش واقعێکە کە سەرجەم هێز و لایەنەکان لە بەغدا درکیان پێکردووە”.

ڕاشیگەیاند, بۆ دواخستنی دەنگدان ڕایگەیاند هەنگاو هەیە بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکان پارتی و بەشێکیشیان کاتیان پێویستە، بۆیە چەند هەڵبژاردن چەند دوا دەکەوێت ئەوە بابەتێکی دیکەیە و سەرلەنوێش جەختیکردەوە لەوەی “هەڵبژاردن بە بێ پارتی ناکرێت”.

هەواڵی پەیوەندیدار

باڵوێزی ئیسرائیل لە واشنتن: بەم نزیکانە ئۆپەراسیۆنێک دژی ئێران دەکەین کە تەقاندنەوەی پەیجەرەکانی بچووکە لەچاویا

سەڵاح

بروسکەی پیرۆزبایی سەرۆک بارزانی بۆ ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان

یاسین

ئاوارەبوونی ٣٠ هەزار کەس لە لوبنان بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە

یاسین