zagros news agency

سبەی لەم شارۆچکەیە پشووی فەرمی راگەیندرا

سبەی لە فەرمانگە حکوومییەکانی قەزای پێنجوێن و بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی پێنجوێن پشووە.

قایمقامی قەزای پێنجوێن، بڵاوی کردەوە: “سبەینێ پێنجشەممە بەرواری 22/1/2026پشووی فەرمیە لەگشت فەرمانگە حکوومییەکانی قەزای پێنجوێن.”

هەروەها بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی پێنجوێن رایگەیاندووە: “پشووەکه گشت ناوەندەکانی خوێندنی قەزای پێنجوێن و هەردوو ناحیەی ناڵپارێز و گەرمک دەگرێتەوە.”

جەخت کراوەتەوە، پشووەکە بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما و سەهۆڵبەندانەوەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمەریکا 200 سەرباز ڕەوانەی ئیسرائیل دەکات

سەڵاح

یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی سووریا بەڕێوەچوو

یاسین

بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوێکی ئەمریکی؛ سەنتەرێکی گەورەی چارەسەری ئاڵوودەبووانی ماددە هۆشبەرەکان لە هەولێر دادەمەزرێت

سەڵاح