zagros news agency

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی لەگەڵ جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا

 

لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ ئیتاڵیا، ڕۆژی چوارشەممە 21ی کانوونی دووەمی 2026، لە ڕۆما سەرۆک مەسعود بارزانی و بەڕێز ئەنتۆنیۆ تایانی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی ئیتالیا کۆبوونەوە.

لەو کۆبونەوەیەدا بارودۆخی سیاسیی و دواپێشهاتەکانی ناوچەکە و سوریا بەگشتیی و مەترسییەکانی سەرهەڵدانەوەی داعش تاوتوێ کران، جەختیش لە پێویستی چارەسەرکردنی کێشە و ئاڵۆزییەکان لە ڕێگەی دیاڵۆگ و گفتوگۆی ئاشتیانە کرایەوە دوور لە توندوتیژی شەڕ و پێکدانان.

لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا وەزیری دەرەوەی ئیتالیا ستایشی ڕۆڵی حەکیمانەی سەرۆک بارزانی لە پاراستنی پێکەوەژیان و سەقامگیری لە عێراق و کوردستان کرد و هەروەها پێزانینی بۆ هەوڵەکانی سەرۆک بارزانی هەبوو بۆ گەیشتن بە ئاشتی و سەقامگیری لە سووریا بۆ ئەوەی گەلی کورد لە سووریا تووشی نەهامەتی نەبێت.

پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیتاڵیا تەوەرێکی دیکەی ئەو دیدارەبوون، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیدان و زیاتر بەرەوپێشخستنی ئەو پەیوەندیانە لە هەموو بوارەکاندا.
هەروەها وەزیری دەرەوەی ئیتالیا پاڵپشتیی وڵاتەکەی بۆ حکوومەتی هەرێم و گەلی کوردستان دووپات کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە نیپاڵ خۆپیشاندەران پەرلەمان و ماڵی سەرۆککۆماریان سووتاند

یاسین

فازل میرانی پیرۆزبایی له‌ سه‌رۆك بارزانی كرد

سەڵاح

نەیشینزلیگ.. فەرەنسا بە زەحمەت سێ خاڵی لە بەلجیکا وەرگرت

یاسین