ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له كۆتای كریستیانه‌كان، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه سه‌رۆك بارزانی چه‌تری پاراستن و پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی و نه‌ته‌وه‌جیاوازه‌كانه له كوردستان و سه‌ردانی سه‌رۆك بۆ ڤاتیكان گرنگی و تایبه‌تیی خۆی هه‌یه، چونكه سه‌رۆك بارزانی له ئاستی ڤاتیكاندا رێزلێگیراوه و خۆشه‌ویسته.
سامی ئوشانه، پەرلەمانتاری كریستیان لە بەغدا، بۆ زاگرۆس گوتی: “سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی بۆ ڤاتیكان سه‌ردانێكی مێژووییه، ئه‌مه ده‌بێته سه‌ردانی دووه‌می سه‌رۆك بۆ ڤاتیكان، جاری یه‌كه‌م له‌ساڵی 2014 بوو و ئێستاش له 2026دا له ئاستی پاپا لیۆی 14 پێشوازیی لێ كرا، ئه‌م سه‌ردانه له‌م بارودۆخه‌ی عێراق و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و گۆڕانكارییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی سووریا گرنگه، چونكه سه‌رۆك بارزانی نه‌ته‌نیا له كوردستان و عێراق، به‌ڵكوو له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا كه‌سایه‌تی و ڕێبه‌رێكی گرنگه. ئه‌وه زۆر جیاوازه، جیهان متمانه‌ی به سه‌رۆك بارزانی هه‌یه، ئه‌و سه‌رۆكه‌ی پێكه‌وه‌ژیانی پاراستووه به‌بێ جیاوازی لەنێوان موسڵمان و كلدانی و سریان و ئاشوور و كورد و توركمان، سه‌رۆك بارزانی پشتیوانیی پێكه‌وه‌ژیان بووه و كوردستان نموونه‌ی باشی جیهانه، له سێبه‌ری سیاسه‌تی حه‌كیمانه‌ی سه‌رۆك بووه‌ته لانكه‌ی پێكه‌وه‌ژیان، ئه‌م سه‌ردانەش ده‌بێته بناغه‌ی دروستكردنی په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی، به‌تایبه‌ت له‌نێوان كوردستان و ڤاتیكاندا.“
ئه‌وه‌شی خسته روو: ”رۆڵ و پێگه‌ی ڤاتیكان له ئاستی جیهان زۆر گرنگه، چونكه ده‌وڵه‌تی ئایینییه و له زۆربه‌ی جیهان نوێنه‌رایه‌تیی هاوشێوه‌ی باڵیۆزی هه‌یه، نزیكه‌ی نیوه‌ی خه‌ڵكی كریستیان له جیهان كاسۆلیكین، بۆیه گرنگیی خۆی هه‌یه، جیاله‌وه‌ش قه‌داسه‌تی پاپا فرانسیس پێشووتر سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كردووه و ئه‌مه پشتیوانییەكی گرنگه بۆ هه‌رێمی كوردستان، له كوردستان پێكه‌وه‌ژیان هه‌یه، له شه‌ڕی داعش كریستیانه‌كانی عێراق هاتنه كوردستان، به‌تایبه‌ت له‌دوای 2014، چونكه ئارامی له كوردستان هه‌یه، ئه‌مه‌ش ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه سه‌رۆك بارزانی هه‌یه و گرنگیی به كرستیانه‌كان ده‌دات و وه‌ك هاووڵاتیی خۆیان، وه‌ك برا و خوشكی خۆیان به‌بێ جیاوازی سه‌یر ده‌كرێن.“
سامی ئوشانه، راشی گه‌یاند: ”سه‌رۆك بارزانی پاڵێوراوی خه‌ڵاتی ئاشتیی نۆبله، كه سه‌رۆك له‌پێناو ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیانی ئایین و نه‌ته‌وه جیاوازه‌كان كاری كردووه، كه‌سایه‌تییه‌كی نێوده‌وڵه‌تییه له ئاستی جیهان، ناوبانگی بۆ ئاشتی چووه، بۆیه به‌هێزترین و شیاوترین كه‌سه بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته كه هیوادارین ڤاتیكانیش پشتیوانیی بكات، له هه‌ر شوێنێكی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست باسی ئاشتی بكرێت نموونه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌هێنرێته‌وه، له عێراق به‌پێچه‌وانه‌وه، تائێستا یاسایه‌كی تایبه‌ت نییه بۆ پارستنی پێكهاته‌كان، هه‌رچه‌نده له ماده‌ی 125ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق هاتووه، به‌ڵام تایبه‌ته به سیاسه‌ت و كارگێڕی و ده‌بێت ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران یاسایه‌كی تایبه‌ت به پارێزگاریی پێكهاته‌كان ده‌ربكات، به‌تایبه‌ت له‌م خوله‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا ده‌بێت یاسایه‌كی تایبه‌ت دروست بكرێت بۆ پێكهاته‌كان، له‌وباره‌شه‌وه هه‌وڵی خۆمان ده‌ده‌ین، گرفت له‌وه‌دایه هیچ یاسایه‌كی عێراق نییه باس له راگرتنی گۆڕانكاریی دیموگرافیی ناوچه‌ی كریستیانه‌كان بكات، به‌تایبه‌ت له ده‌شتی نه‌ینه‌وا كه ئێستا له ده‌شتی نه‌ینه‌وا وای كردووه خه‌ڵكمان له ترسا بچێته ده‌ره‌وه‌ی وڵات، به‌پێچه‌وانه‌ی عێراق ئێمه له كوردستان یاسای ژماره 5ی ساڵی 2015مان هه‌یه كە له كوردستان باس له رێگری له گۆڕانكاریی دیموگرافیای پێكهاته‌كان ده‌كات و له كوردستان پێكهاته‌كان وه‌زاره‌تیان هه‌یه.“

