zagros news agency

نوێنەری حكوومەت لە بەغدا: ئەگەر مامەڵەی سیاسی نەكرێ، مووچە هیچ كێشەیەكی نییە و دەنێردرێت

 

نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا باسی پرسی مووچە دەكات و ڕایدەگەیەنێت: “ئەو پابەندییانەی لەسەر حكوومەتی هەرێمی كوردستان بوون جێبەجێ كراون.”

ئەمڕۆ یەكشەممە 25/1/2026، فارس عیسا، سەرۆكی نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا، لە پرێس كۆنفرانسێكدا رایگەیاند: “ئەگەر مامەڵەیەكی سیاسی لەگەڵ هەرێمی كوردستاندا لەلایەن بەغداوە نەكرێت، مووچە هیچ كێشەیەكی نییە و دەنێردرێت.”

ئاماژەی بەوەش دا: “ئەو پابەندییانەی لەسەر حكوومەتی هەرێمی كوردستان بوون، جێبەجێ كراون، بابەتی نەوتە لە رێگەی سۆمۆوە نەوتی كوردستان هەناردە دەكرێت و هیچ كێشەی نییە، داهاتی نانەوتی مانگانە دەنێردێت و بایەتی (هەژماری من)یش چارەسەر بووە و هیچ كێشەیەك نەماوە.”

فارس عیسا دەشڵێت: “پێشتر بۆ مووچە مامەڵەی سیاسی دژمان كراوە و وەكوو هاووڵاتییەكی ئاسایی عێراقی مامەڵە لەگەڵ مووچەخۆران و خەڵكی كوردستان نەكراوە، هیواردارین ئەو مامەڵەیە كۆتایی بێت.”

هەواڵی پەیوەندیدار

پێشەوا هەورامی : ئەگەر قوباد تالەبانی داوایی جیاكردنەوەی پشكی سلێمانی نەكردبا كێشەی مووچە دروست نەدەبوو

گوران

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

ئەڵمانیا دەیان پەنابەری هەرێمی کوردستانی دیپۆرت کردەوە

سەڵاح