وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە یازدەهەمین ساڵیادی ڕزگارکردنی شاری کۆبانێدا، پەیامێکی ڕێزلێنانی بڵاوکردەوە و تێیدا ستایشی بەرخودانی ئەفسانەیی پێشمەرگە و شەڕڤانانی کرد لە دژی تیرۆریستانی داعش.
ساڵیادی ئازادکردنی کۆبانێ پیرۆزبێت
لە یازدەهەمین ساڵڕۆژی ڕزگارکردنی کۆبانێدا، سڵاو بۆ پێشمەرگە و شەڕڤانە قارەمانەکان دەنێرین کە شان بە شانی یەکتر لە بەرەنگاربوونەوەیەکی ئەفسانەییدا دژی تیرۆریستانی داعش جەنگان و بە گیانی خۆیان و بەرخودانێکی بێوێنە توانیان کۆبانێ لە دەستی دڕندەترین ڕێکخراوی تیرۆریستی ئازاد بکەن.
سەرکەوتنی کۆبانێ سەرکەوتنی گیانی بەرگری و مرۆڤانە بوو بەسەر دڕندەیی تیرۆستانی داعشدا، بەهەمان روحیەتی بەرخودان و بەرگری، هەرگیز کۆبانێ ناکەوێ و ئیرادەی سەرکەوتن بەردەوام دەبێت.
درود و نەمری بۆشەهیدان و سەرکەوتن بۆ یەکبون و یەکرێزی.
وەزارەتی پێشمەرگە
٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦

