zagros news agency

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ وەزیری وزە و ژێرخانی ئیماراتی کۆبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 2/4، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی دیدارەکانی لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی، لەگەڵ سوهەیل ئەلمەزروعی، وەزیری وزە و ژێرخانی ئیماراتی کۆبووەوە.

هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر بەهێزترکردنی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارەکانی ژێرخان و وزە و بە تایبەتی کەرتی کارەبا، لەم ڕووەوە بە گرنگییەوە ئاماژە بە پڕۆژەی ڕووناکی و دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری لە هەرێمی کوردستان کرا و وەزیری وزە و ژێرخانی ئیماراتی ، ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ هەموو هاوکارییەک دەربڕی.

هەواڵی پەیوەندیدار

تاران ڕووبەڕووی گەورەترین قەیرانی ئاوی ١٠٠ ساڵی ڕابردوو بووەتەوە

یاسین

ئایینه‌ جیاوازه‌كان له‌رێگای زاگرۆسه‌وه‌ په‌یامێك بۆ سه‌رۆك بارزانی ده‌نێرێن

یاسین

سەرۆکی حکومەت پڕۆژەی ڕێگەی (کۆڕێ-شەقڵاوە-قەندیل)ی كردەوە

یاسین