zagros news agency

‎پەرلەمانی عێراق سبەی گفتوگۆ لەسەر زیندانییانی گوازراوەی داعش دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە، فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، کارنامەی کۆبوونەوەی سبەی چوارشەممە، 11-2-2026ـی پەرلەمانی بڵاوکردەوە کە لە سێ بڕگەی سەرەکی پێکهاتووە.

لە راگەیەندراوەکەی فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمان هاتووە، بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە پێداچوونەوە و بڕیاردان لەسەر ئەو تانانەی سەبارەت بە دروستیی ئەندامێتیی هەندێک لە پەرلەمانتاران پێشکەشکراون.

لە بڕگەی دووەمدا، پرسێکی گشتی دەخرێتە بەرباس کە پەیوەستە بە دۆسیەی ئەو زیندانیانەی بۆ ناو عێراق گوازراونەتەوە، ئەم گفتوگۆیە بە ئامادەبوونی هەر سێ بەرپرسی باڵا (وەزیری داد، بریکاری وەزارەتی ناوخۆ بۆ کاروباری هەواڵگری، و جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان) بەڕێوەدەچێت.

هەروەها لە بڕگەی سێیەم و کۆتایی کارنامەکەدا، کات بۆ گفتوگۆی گشتیی پەرلەمانتاران لەسەر بابەتە جیاجیاکان تەرخان کراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕاشفۆرد دەبێتە قوربانی ئەم هاوینە

یاسین

زیاتر لە ١٠٠ زانکۆی ئەمریکا دژی سیاسەتەکانی حکومەتی ترامپ دەنگیان دەربڕی

یاسین

سوپەر ئەپ شۆرشێکی نوێی ئۆپن ئەی ئایە کە کۆتایی بە سەردەمی چاتی ئاسایی دەهێنێ

یاسین