پارێزگاری هه‌ولێر ئاماژه به‌وه ده‌كات له مانگی ره‌مه‌زان به‌رنامه‌ی خۆیان ده‌بێت، له‌و مانگه‌دا دەیان تیمی گەڕۆکمان دەبێت بۆ چاودێریکردنی بازاڕەکان و کۆنتڕۆڵکردنی نرخ.
ئومێد خۆشناو بۆ ئاژانسی زاگرۆس گوتی: ” وه‌ك پاریزگای هه‌ولیر به‌هه‌ماهه‌نگی وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی و قائیمقامیه‌ته‌كان لە مانگی رەمەزاندا سەردانی سەرجەم بازاڕاکان دەکەن و لە رووی نرخ و کوالێتیەوە چاودێرییەکی زیاتری بازاڕ دەکەن له پێناوی ئه‌وه‌ی كه نرخ گران نه‌كرێت و پێداویستی له‌سه‌ر خه‌ڵك گران نه‌كرێت”.
گوتیشی،” لە مانگی رەمەزاندا تیمە گەڕۆکەکانیان تاکوو پارشێو لە ئەرکدا بن، هاوکات داواشی لە هاووڵاتییان کرد لە کاتی هەبوونی هەر سەرپێچیەک ئاگاداریان بکەنەوە”.

