zagros news agency

مەسرور بارزانی: زمان بنەمای سەرەکیی بوون و ناسنامەی نەتەوەیی و نیشتمانیمانە

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، هەرێمی کوردستان بە هەبوونی زمان و کولتووری جیاوازەوە دەوڵەمەندە و جێی شانازییە کە هەموو پێکهاتەکان ئازادانە بە زمانی دایکی خۆیان دەدوێن و دەخوێنن.

مەسرور بارزانی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی “ئێکس” ئاماژەی بەوە کردووە: “زمان، بنەمایەکی گرنگ و سەرەکی بوون و ناسنامەی نەتەوەیی و نیشتمانیمانە.”

هەروەها جەختی لەوەش کردووەتەوە، کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان پابەندە بە گرنگیدان بە زمانی کوردی و زمانی هەموو پێکهاتەکانی تری گەلی کوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی سویسرا لە عێراق دەکات

سەڵاح

تەندروستی عێراق: 16 حاڵەتی نوێی تای خوێنبەربوون تۆمارکرا

یاسین

ئیسرائیل بە فەرمی كوژرانی (یەحیا ئەلسینوار)ی ڕێبەری بزووتنەوەی حەماسی ڕاگەیاند

سەڵاح