سێكته‌رى په‌له‌وه‌رى له هه‌رێمى كوردستان سه‌رچاوه‌یه‌كى گرنگى به‌هێزبوونى ژێرخانى ئابوورى و جووڵه‌ى بازرگانى و دابینكردنى پێویستییه‌كانى هاووڵاتیان و به‌كارخستنى هێزى كارى ناوخۆیى و سه‌رچاوه‌ى بژێوى و پیشه‌ی هه‌زاران كه‌سه، له ماوه‌ى چه‌ند ساڵى رابردوو به گرنگیدانى زیاتر به‌م سێكته‌ره، توانیمان زۆر به‌خێرایی بگه‌ینه ئاستى به‌دیهێنانى خۆبژێویی ناوخۆیی و ته‌نانه‌ت هه‌نگاونان به‌ره‌و بازاڕى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان.
به‌داخه‌وه له چه‌ند ڕۆژى ڕابردوو ده‌نگۆى بڵاوبوونه‌وه و به‌كارهێنانى ده‌رمانى فاكسینى قه‌ده‌غه‌كراو بڵاو بوویه‌وه و به‌هۆیه‌وه كاریگه‌ریى نهرێنىی خسته سه‌ر دۆخى ئابوورىی پڕۆژه و كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان و تا ڕادده‌یه‌ك دروستكردنى دڵه‌ڕاوكێى به‌كارهێنانى گۆشتى مریشك له‌لایه‌ن هاووڵاتیان.
بۆ زانینى هه‌موو لایه‌ك مامەڵه‌كردن به ده‌رمان و ڤاكیسنى ڤێتێرنه‌رى و مۆڵه‌تدان به هاورده‌كردن و به‌كارهێنانى ده‌رمانه‌كان، به‌پێى ڕێنماییه‌كانى ژماره (1) و (4)ى ساڵى 2022 له لایه‌ن وه‌زاره‌تمان ڕێك خراوه و ئه‌نجام ده‌درێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سه‌رجه‌م خاوه‌ن پڕۆژه‌كانى بوارى ئاژه‌ڵى و په‌له‌وه‌رى و ماسى و ته‌واوى خاوه‌ن كۆمپانیا و كۆگاكانى بوارى ڤێتێرنه‌رى ئاگادار كراوتهنهوه، له چۆنیه‌تیی پابه‌ندبوون بهبهكارنههێنانى لیستى قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان و گرتنه‌به‌رى ڕێكارى یاسایی و كارگێڕىی سهرپێچىی به‌كارهێنانه‌كان، به له‌به‌رچاوگرتنى سه‌لامه‌تیى گشتیى هاووڵاتیان و پارێزگارى له پێگه‌ى ئاسایشى خۆراك و سهقامگیرىی دۆخى به‌رهه‌مهێنانى پڕۆژه په‌له‌وه‌رییه‌كان به‌گشتى.
له هه‌مانكاتدا وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ڕۆلى گرنگ و كاریگه‌رى دامه‌زراوه‌كانى ئه‌منى و كارگێڕىی حكومه‌تى هه‌رێم و ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن و دامه‌زراوه رێكخراوه‌یی و ئه‌كادیمییه‌كان و هۆشیارىی گشتیی هاووڵاتییان، به‌پێویست و به‌بایه‌خ زانیوه له جێبه‌جێكردنى بڕیار و ڕاسپارده‌كان و ده‌ستنیشانكردنى كه‌سانى سه‌رپێچیكار و ده‌رچوو له یاسای پابه‌ند به پارێزگارى له ئاساشى خۆراك، بەتایبهتى به‌رهه‌مى خۆماڵیی كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان.
بۆ مه‌به‌ستى دڵنیابوون له كوالیتیى به‌رهه‌مى ناوخۆ، لیژنه‌كانى بەڕێوهبهرایهتییهكانى ڤێتێرنه‌رى به‌هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ سه‌ندیكا و لیژنه هاوبه‌شه‌كانى قایمقامییه‌ته‌كان له سه‌رجه‌م پارێزگاكان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان ده‌ستبه‌كارن و ڕاسپێردراون، به هه‌ماهه‌نگى و پێكه‌وه‌كاركردن و جه‌ختكردنه‌وه و چڕكردنه‌وه‌ى به‌دواداچوونه‌كان و ده‌ستگرتن به‌سه‌ر هه‌ر جۆره ده‌رمانێكى قه‌ده‌غه‌كراو و ڕێگه‌پێنه‌دراو، به پاڵپشتیی هێزى ئه‌منى و یاسایی، وه هه‌ر كه‌سێك مامه‌ڵه به ده‌رمانى قه‌ده‌غه‌كراو و بێمۆڵەت بكات و به‌كاریان بهێنێت، له‌لایه‌ن دامه‌زراوه تایبهتمهندەکانی حكومه‌ت ده‌ستگیر ده‌كرێن و ڕووبه‌ڕووى سزادانى توند ده‌بنه‌وه.
به‌كارهێنانى جۆرێك له ده‌رمانى قه‌ده‌غه‌كراو له‌لایه‌ن چه‌ند کەسێک، كه به‌سزای یاسایی خۆیان گه‌یه‌نراون و رێكاریان بەرامبەر گیراوه‌ته به‌ر، وه ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ى كه باس له خراپیی به‌كارهێنانى مریشكى كێڵگه په‌له‌وه‌ریه‌كان ده‌كه‌ن، به‌ته‌واوى ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه، لێره‌وه سه‌رجه‌م هاووڵاتییانى كوردستان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه به‌رهه‌مى كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، له‌ژێر چاودێرىی لیژنه تایبه‌ته‌كانى سه‌ر به وه‌زاره‌تمانه و به‌دواداچوون و پشكنینى به‌رده‌وام و وردیان بۆ ده‌كرێت و ئینجا ده‌خرێنه بازاڕه‌وه، هه‌روه‌ها داواكارین له ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن، به هه‌ستیارییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆسییانه‌دا بكه‌ن كه لێكه‌وته‌ى نه‌رێنیی ده‌بێت له‌سه‌ر دۆخى ژیانى خه‌ڵك و دۆخى ئابووریی هه‌رێمى كوردستان، به‌تایبه‌ت كه وه‌زاره‌تمان له كاتێكدا له ڕێگه‌ى یاسا و ڕێنمایی به‌ركاره‌وه ڕێگریی كردووه له به‌كارهێنان و مامه‌ڵه‌كردن و دیاریكردنی جۆرى ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ى كه قه‌ده‌غه كراون.
وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو

