به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه هه‌ریه‌كه له فرۆكه‌خانه‌و كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا كه هاوپه‌یمانانی لێیه له شاری هه‌ولێر كراونه‌ته ئامانج، به‌شێكی دیكه‌ی هێرشه‌كان له‌لایه‌ن گروپه له‌یاسا ده‌رچوه‌كانه‌وه له عێراقه‌وه كراونه‌ته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
له‌باره‌ی هێرشی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران و هێرشی ئێرانیش بۆ سه‌ر دامه‌زاروه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه له‌ناویاندا هه‌رێمی كوردستان، سه‌فین دزه‌یی، بۆ ئاژانسی زاگرۆس، گوتی: “به‌شێك له هێرشه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان له‌ناوخودی عێراقه‌وه بوون له‌ناو هه‌ندێك میلیشیای له‌یاسا ده‌رچووه‌وه‌بووه له‌و باره‌وه به‌غدا ئاگادار كراوه‌ته‌وه، كۆنترۆڵی ئه‌و میلیشیایانه بكات.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: له هه‌ندێك شوێن ئه‌و موشه‌كانه تێكشكێنراون و به‌ڵام نیگه‌رانیش هه‌یه، به‌وه‌ی ئه‌و موشه‌كانه شوێنی نیشته‌جێبوون و خه‌ڵك نه‌كه‌نه ئامانج.

