zagros news agency

ڕاگەیاندراوێك لەوەزارەتی سامانە سروشتییەكانەوە

 

دوێنێ شەو لەلایەن گروپە لە یاسادەرچووەکان لە عێراق هێرشێكی تیرۆرستی كرایە سەر كێڵگەی نەوتی ئێچ كەی ئێن HKN لە سەرسەنگ لە سنووری پارێزگای دهۆك، كەلەئەنجامدا زیان بەر کێڵگەکە کەوتووەو بووتە هۆی ڕاگرتنی بەرهەمهێنان تێیدا . وەزارەتی سامانە سروشتییەكان وێڕای ئیدانەكردن و شەرمەزار كردنی ئەم هێرشە تیرۆرستییە كە ئامانج لێی ژێرخانی ئابووری و سامانی خەڵكی هەرێمی كوردستانە، بەرپرسیارێتی ئەم هێرشەش لە ئەستۆی ئەو لایەنەیە كە لەناوچەكانی ژێر دەسەڵاتییەوە هێرش دەكرێت و زیان بە هەرێم و داهاتی سەرجەم عێراق دەگەیەنن، بۆیە داوا لەحكومەتی فیدراڵی عێراق دەكەین ڕێگری لە هێرشەكان بۆ سەر خەڵكی مەدەنی هەرێمی كوردستان و ژێرخانی ئابووری و كەرتی نەوت و غاز بكەن.
وەزارەتی سامانە سروشتییەكان
6ی ئاداری 2026

هەواڵی پەیوەندیدار

بەغدا… ماڵی ئەفسەرێکی دژە تیرۆر بەنارنجۆک کرایە ئامانج

سەڵاح

ئەمەریکا نزیکەی 15 هێندە بودجەی سوپای وڵاتەکەی لە ئەورووپا کەم دەکاتەوە

سەڵاح

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی: كاركردن لە پڕۆژەی (ڕێڕەوی ژیان) لە هەولێر دەستی پێكرد

سەڵاح