پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکار و هاوکارانی شەهید وڵات تاهیر، کارمەندی ئاسایشی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دەکەم و هاوخەمیانم.
شەهید وڵات لە ئەنجامی هێرش و پەلامارێکی تیرۆریستیی ناڕەوا و ستەمکارانە بۆ سەر هەرێمی کوردستان، لە کاتی ڕاپەڕاندنی ئەرکەکەیدا بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵات، شەهید بوو.
لە خوای مەزن داواکارم گیانی شەهید بە بهزهیی و میهرهبانیی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنهوایی بە بنەماڵە و کەسوکاریان ببەخشێت. هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ برینداران دەخوازم.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2026/3/8

