zagros news agency

بەهۆی هێرشەکانەوە چەند شوێنەوارێکی مێژوویی لە ئێسفەهان زیانیان بەرکەوت

جێگری فەرمانگەی شوێنەواری پارێزگای ئێسفەهان بە ڕۆژنامەی (شەرق)ی ڕاگەیاند، لە هێرشەکانی ڕۆژی دووشەممەی ئیسرائیل بۆ سەر شارەکە، زیان بە چەند بناغە و شوێنەوارێکی مێژوویی و کولتووریی ناودار گەیشتووە.
بە گوتەی ڕوحوڵڵا سەیدولعەسگەری، لەو هێرشانەدا هەریەک لە کۆشکی (چهلستون)، عەممارەتی (ڕەکیبخانە)، تالاری (تەیمووری) و تالاری (ئەشرەف) زیانیان پێ گەیشتووە و شووشەکانی کۆشکی (عالی قاپو)ش شکاون. پێدەچێت بینای پارێزگاریی ئێسفەهان کە تالاری ئەشرەف بەشێکە لێی، ئامانجی سەرەکیی هێرشەکە بووبێت.
ئەم هێرشانە لە کاتێکدایە کە سوپای ئیسرائیل پێشتر ڕایگەیاندبوو، تاران و ئێسفەهان و ناوچەکانی باشووری ئێران ئامانجی هێرشەکانیانن. هەفتەی ڕابردووش کۆشکی (گوڵستان) لە ناوەندی تاران بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانەوە زیانی بەرکەوتبوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاسایشی فیدڕاڵی ڕووسیا: هەواڵگریی ڕۆژئاوا و ئۆکرینا یارمەتی بکەرانی هێرشەکەی مۆسکۆیان داوە

سەڵاح

ڤیان سه‌بری بۆ ئاژانسی زاگرۆس: نه‌ناردنی موچه‌ی مانگی 4 هیچ بیانویه‌ك هه‌ڵناگرێت

یاسین

گەرمیان.. لە بوونی كێڵگەیەكی مین ئاگاداری دانیشتوانی گوندی پاروێڵە و دەورووبەریشی دەكرێتەوە

سەڵاح