zagros news agency

سەرۆک بارزانی لە تەندروستیی نازم حەمەد کانەبی پرسیەوە

 

ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە 8ی ئاداری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی لە ڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە بەڕێز (نازم حەمەد کانەبی)، فەرمانبەری ئاسایشی هەرێمی کوردستان کرد، کە ئێوارەی دوێنێ لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکی خۆیدا بەهۆی هێرشی دڕۆنی گرووپە لە یاسا دەرچووەکان بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، برینداربوو.

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، سەرۆک مەسعود بارزانی لە بارودۆخی تەندروستی کاک نازمی پرسی و هیوای زوو چاکبوونەوە و تەندروست باشی بۆ خواست.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەرلەمانتارێکی پارتی: زانکۆی شنگال دەکرێتەوە

دڵشاد

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی مامۆستا حسێن عارف دەکات

یاسین

ئێران هۆشداری دەدات: ئەگەر حەشدی شەعبی هەڵوەشێننەوە، عێراقیش بە دەردی سووریا دەچێت

یاسین