zagros news agency

راگەیندراوێک لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە ناڕەوایانە دەکات کە دەکرێنە سەر هاولاتیان و دامەزراوە مەدەنییەکان و بە ئامانج گرتنی نێردە دیپلۆماسیەکان

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە ناڕەوایانە دەکات کە دەکرێنە سەر هاولاتیان و دامەزراوە مەدەنییەکان و بە ئامانج گرتنی نێردە دیپلۆماسیەکان کە بە تەواوی پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتیەکانە، بەداخەوە شەوی رابردوو کونسوڵگەری گشتی ئیمارات کرایە ئامانج، بەڵام خۆشبەختانە زیانی گیانی لێ نەکەوتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە هەرێمی کوردستان بەشێک نییە لەو شەڕە و هەمیشە لایەنگری ئاشتی و سەقامگیری و پێکەوە ژیان بووە لە ناوچەکە.

پێویستە حکومەتی عیراق بەرپرسیارەتی پاراستنی سەروەری عیراق بگرێتە ئەستۆ و رێگری لەو دەستە و گروپە توندڕەوو لە یاسا دەرچووانەی ناوخۆی عیراق بکات کە بەبێ بیانوو بە بەردەوام هەرێمی کوردستان بە ئامانج دەگرن.

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە

هەواڵی پەیوەندیدار

دووشەممە مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت

یاسین

ئەنجامی تاقیکردنەوەی پۆلی 12ئامادەیی راگەیندرا

یاسین

وەقایعی عێراقی حیزبوڵڵا و حووسییەکان لە لیستی تیرۆر سڕییەوە

یاسین