zagros news agency

سەرۆكی حکومەت پێشوازی لە ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامی دەكات

 

ئەمڕۆ چوارشەممە 3/11، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە سەلاحەددین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان كرد.

لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی دۆخیی گشتی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەكە ئاڵوگۆڕ کرا.

هەردوولا جەختیان لە گرنگیی هاوهەڵوێستی و یەکڕیزی هێز و لایەنە کوردستانییەکان لەپێناو پاراستنی ئاسایش و ئارامیی هەرێمی کوردستان و سەقامگیریی ناوچەکە کردەوە.

دووپاتیش کرایەوە کە هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە فاکتەرێکی ئارامی و ئاشتی دەبێت لە ناوچەکەدا.

لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، باس لە گرنگیی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا .

هەواڵی پەیوەندیدار

بەشێک لەو تایبەتمەندیانی کە بۆ iphone 16 زیاد کراوە

سەڵاح

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت: هەر هاوڵاتیەک لە تورکیا گیری خواردبێت ڤیزای ترانزێتی پێدەدرێت بۆ گەڕانەوە

یاسین

مۆسکۆ دەبێتە نێوەندێکی دیپلۆماسی بۆ دانوستانە ئەتۆمییەکانی ئێران

یاسین