zagros news agency

لەهەولێر غازی ماڵان بە 8٫500 دینار دابەش دەکرێت

بەمەبەستی کۆنترۆکردنی هەڵکشانی نرخی غازی شلی ماڵان و وەکو هەنگاوی یەکەم لە پارێزگای هەولێر، بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر ئەمڕۆ ڕێکەوتی 11ی ئاداری 2026 لە ڕێگای بریکارەکانی گەڕۆکەوە و بەکارتی ئەلکترۆنی دەست بە دابەشکردنی غاز بۆ ماڵان دەکات. پرۆسەکە 30ڕۆژ هەر هاوڵاتییەک دەتوانێت لە ڕێگای ئەم سیستەمە بەکارتی ئەلەکترۆنی 2 بوتڵی غاز بە نرخی فەرمی 8,500 دینار لە ڕێگای بریکارەکانی غاز فرۆشەکانی گەڕۆک وەربگرێت. هەر ئەمڕۆش لە چەند گەڕەکێکی پارێزگای هەولێر بوتڵی غازی ماڵان بەنرخی فەرمی 8٫500 هەشت هەزارو پێنج سەد دینار دەفڕۆشرێتە هاوڵاتیان بە کارتی ئەلکترۆنی. لە ڕۆژانی داهاتووشدا لە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی پارێزگاکانی دیکە سیستەم و ڕێگای گونجاو دەگیرێتەبەر.

هەواڵی پەیوەندیدار

د.سگڤان دۆسکی: دێ کارکەم ل چارچوڤێ سیاسەتا پارتی یا نەگۆردا

سەڵاح

سەرۆک‌‌وەزیرانی پۆڵندا: ئەنجامی هەڵبژاردنی فەرەنسا ڕووسیای نیگەران کردووە

یاسین

لەیلا زانا سەرەخۆشی لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات

دڵشاد