zagros news agency

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان سه‌ره‌خۆشی له‌ بنه‌ماڵه‌ی خوالێخۆشبوو ساڵح موسلم ده‌کات

بۆ کۆچی دواییی تێکۆشەر و سیاسەتمه‌داری دیاری کورد، خوالێخۆشبوو ساڵح موسلم که‌ له‌ هه‌ولێر کۆچی دوایی کرد، پرسه‌ و سەرەخۆشیی قووڵم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری بەڕێزیان و هاوڕێیانی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم.

خوالێخۆشبوو ساڵح موسلم، تەمەنێکی درێژی لەپێناو خەباتی سیاسی و ناساندنی مافە ڕەواکانی گەلی کورددا بەسەر برد و وەک یەکێک لە سەرکردە دیارەکانی کورد له‌ سووریا، ڕۆڵێکی بەرچاوی لە وێستگەکانی خه‌باتدا هەبوو.

لە خوای مەزن داواکارم گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەیی و میهره‌بانیی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنه‌وایی بە هەمووان ببەخشێت.

نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان
٢٠٢٦/٣/١١

هەواڵی پەیوەندیدار

زنجیرەیەک تەقینەوە و ئاگرکەوتنەوە لە شارەکانی ئێران روویاندا

یاسین

سه‌گڤان سندی بۆ زاگرۆس: ڕه‌وشی عێراق ئاوا بڕوات مه‌ترسی ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كان

یاسین

خولی ئیسپانیا.. ئەتلەتیکۆ سێ خاڵی زەحمەتی بەدەستهێنا

یاسین