zagros news agency

‎هێرشکرایە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ناوچەی سەوزی بەغدا لە ڕێگەی درۆنێکی خۆکوژییەوە کرایە ئامانج. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، دوای هێرشەکە دوکەڵێکی چڕ لە باڵەخانەکە بەرزبووەتەوە و زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدراوە، هاوکات سیستمی بەرگریی باڵیۆزخانەکەش دژی هێرشەکە چالاک کراوە.

لە کاردانەوەی ئەم ڕووداوەدا، هێزە ئەمنییەکان دەستبەجێ سەرجەم دەروازەکانی ناوچەی سەوزیان داخستووە و ڕێوشوێنی توندی ئەمنییان لە دەوروبەری باڵیۆزخانەکە گرتووەتەبەر. تاوەکو ئێستا هیچ ڕاگەیەندراوێکی فەرمی لەبارەی قەبارەی زیانە ماددییەکان یان بوونی قوربانی بڵاونەکراوەتەوە. جێگای ئاماژەیە، پێشتر ئەمریکا بە هۆکاری ئەمنی داوای لە فەرمانبەرە ناپێویستەکانی کردبوو دەستبەجێ عێراق جێبهێڵن، چونکە نێردە دیپلۆماسییەکانی ئەمریکا بەردەوام وەک ئامانجی گروپە چەکدارەکان دەمێننەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

به‌ڤیدیۆ… سوپای ئیسرائیل له‌ باشووری لوبنان زنجیرەیەک تونێلی حزبوڵڵای دۆزیه‌وه‌

سەڵاح

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینی 2026

یاسین

شاخەوان عەبدوڵڵا موژدەیەک رادەگەینێت

یاسین