ئەمڕۆ دووشەممە 2026/3/16، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازيی لە بەڕێز غولام محەمەد ئیسحاقزای، بەرپرسی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخەری نیشتەجێ بۆ عێراق و شاندێكى ياوه‌رى کرد.
لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و چالاکییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان تاوتوێ کران. سەرۆک نێچیرڤان بارزانی وێڕاى سوپاسكردنى ئاماده‌يى و ڕۆڵى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق، جەختی لە گرنگیی بەردەوامیی پشتگیری و هاوكارييه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى نێودەوڵەتی بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌پێناو چەسپاندنی سەقامگیری و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکاندا کردەوە.
لای خۆیەوە، بەڕێز ئیسحاقزای سوپاسی هاريكاريى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى کوردستانی له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان کرد و پابەندیی نەتەوە یەکگرتووەکانی بۆ بەردەوامیی يارمه‌تيدانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات کردەوە.
دۆخى ئاڵۆزى ناوچه‌كه و لێكه‌وته‌كانى شه‌ڕ، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو. تيايدا هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى چڕكردنه‌وه‌ى هه‌وڵه ديپلۆماسييهكان بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئاشتييانه‌ى كێشه‌كان كرده‌وه.

