zagros news agency

لە نەمسا هەشت کەس بەهۆی ڕەنووەوە گیانیان لەدەستدا

بەهۆی بارینی بەفری تازە لە چیاکانی ئەڵپی نەمسا، ڕۆژی شەممە ١٧ی کانوونی دووەم، هەشت یاریزانی خلیسکێنەی سەر بەفر لە دەرەوەی ڕێڕەوە دیاریکراوەکان و لە سێ ڕووداوی جیاوازدا کەوتنە ژێر ڕەنوو (هەرەس) و گیانیان لەدەست دا.
لە هەرێمی “زاڵتسبۆرگ” چوار یاریزان لەژێر ڕەنوودا گیانیان لەدەست دا. پێش ئەوەش یاریزانێکی ژن لە ناوچەی “باد هۆفگاستاین” بەهۆی ڕەنووەوە گیانی لەدەست دابوو. هەروەها لە ناوچەی “پۆستروالد” لە ویلایەتی “شتایرمارک” سێ یاریزانی خلیسکێنەی خەڵکی چیک بوونە قوربانیی ڕەنوو.
لە هەڵمەتی فریاگوزارییەکەدا زیاتر لە ٢٠٠ کارمەندی فریاکەوتن بەشدارییان کرد. بەرپرسانی وڵاتەکە هەموو ناوچەکانی سەرووی ٢٠٠٠ مەتریان بە “مەترسیدار” ناو برد و هۆشدارییان دا تەنانەت بڕێکی کەم لە بەفری تازە و تێکەڵبوونی لەگەڵ بەفری کۆن، دەبێتە هۆی دروستبوونی ڕەنوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

گەڕی چوارەمی دانوستانی ئەتۆمیی ئێران و ئەمریکا هەفتەی داهاتوو لە ڕۆما بەڕێوە دەچێت

سەڵاح

هێرشێکی ئەلیکترۆنی ملیۆنان قوتابی لە ئەمریکا دەخاتە مەترسییەوە

یاسین

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی زییا مه‌لك ئیسماعیل یاقو ده‌كات

یاسین