zagros news agency

‎کاروان ستونی وادەی کۆتاییهاتنی وەرزی عومرە و دەستپێکی حەجی ٢٠٢٦ ڕادەگەیەنێت

سبەی ڤیزای عومڕە ڕادەگیرێت.

کاروان ستونی، گوتەبێژی فەرمی حەج و عومرەی کوردستان، ڕایگەیاند کە وادەی دەرچوونی ڤیزای عومرە بۆ ئەم وەرزە دیاریکراوە و ئاماژەی بەوە کرد کە ڕۆژی ١ی شەوال (٢٠/٣/٢٠٢٦)، دواین ڕۆژی دەرچوونی ڤیزا دەبێت .

هەروەها کاروان ستونی ڕایگەیاند، ئەو کەسانەی کە ڤیزایان وەرگرتووە و گەشتیان نەکردووە  دواین وادە بۆ چوونە ناو خاکی عەرەبستانی سعوودیە لەلایەن عومرەکارانەوە، ڕۆژی ١٥ی شەوال (٣/٤/٢٠٢٦) دەبێت .

لە درێژەی لێدوانەکەیدا، کاروان ستونی ئاشکرای کرد، کە ڕۆژی ١ی ذو القعدە (١٨/٤/٢٠٢٦)، بە کۆتا ڕۆژی وەرزی عومرە لە سعوودیە دادەنرێت و جەختی کردەوە کە نابێت لەو ڕێکەوتە بەدواوە هیچ عومرەکارێک لە سعوودیە مابێتەوە و پێویستە هەمووان گەڕابێتنەوە.

سەبارەت بە ئامادەکارییەکانی حەج، کاروان ستونی ئاماژەی بەوە کرد، کە زۆربەی ئامادەکارییەکان بۆ حەجی ئەمساڵی ٢٠٢٦ تەواو کراون، بەڵام بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە، تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێکی نوێ یان گۆڕانکاری بۆ وەرزی حەجی ٢٠٢٦ نەدراوە و کارەکان وەک خۆیان بە ڕێکوپێکی بەڕێوەدەچن.

لە کۆتاییشدا، کاروان ستونی ئاماژەی بەوە کرد، کە هەر لە ڕێکەوتی ١٨/٤/٢٠٢٦، یەکەم ڕۆژی چالاککردنی ڤیزای حەجی ئەمساڵ دەبێت و بەمەش قۆناغی کردەیی گەشتی حاجی ئەمساڵ ٢٠٢٦ دەستپێدەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

یەکێتیی ئەورووپا سزاکانی سەر ئێرانی درێژ کردەوە

یاسین

سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی لە كونسوڵى گشتيى نوێى ئيمارات له‌ هه‌رێمى كوردستان دەکات

یاسین

سەرۆك بارزانی لەگەڵ شاندێكی باڵای چوارچێوەی هەماهەنگی كۆبۆوە

دڵشاد