zagros news agency

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی کاروباری پێشمەرگەوە

شەوی ڕابردوو، جارێکی دیکە تاقمە تیرۆریستییە لەیاسا دەرچووەکان دەستیان دایەوە کردەوەیەکی تێکدەرانە و لە ڕێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرشیان کردە سەر بارەگایەکی هێزەکانی پێشمەرگە لە سنووری چەمچەماڵ، بە توندی ئیدانەی ئەم پەلامارە دەکەین کە ئامانج لێی تێکدانی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکەیە.

​دووبارەبوونەوەی ئەم هێرشە تیرۆریستییانە بۆ سەر بارەگاکانی پێشمەرگە لە کاتێکدایە کە دۆخی ناوچەکە بەگشتی لەبەردەم قۆناغێکی هەستیار و ئاڵۆزدایە.
جارێکی تر داوا لە فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەکەین کە سنوورێک بۆ ئەم دەستدرێژییە بێپاساوانە دابنێت کە دەکرێنە سەر بارەگاکانی پێشمەرگە.

​وەزارەتی پێشمەرگە
22ی ئاداری 2026

هەواڵی پەیوەندیدار

سوودانی لەگەڵ فراكسیۆنە عەرەبییە سوننەكانی كەركووك كۆ دەبێتەوە

سەڵاح

پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، پڕۆژەی “ستراتیژیی ڕێڕەوی پایسکل‌سواری” لە سەنتەری شار دەچێتە قۆناغی جێبەجێکردنەوە

دڵشاد

له‌ حاجیاوا 100 ملیۆن دینار بۆ سیستەمی ئاودێری خەرج دەكرێت

یاسین