ئەمڕۆ سێشەممە، 24-3-2026، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، محەممەد شیاع سوودانی، دوای کوژرانی 15 چەکداری حەشدی شەعبی، داوای ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی بە پەلەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی دەکات.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، “لە درێژەدان و پێداگری لەسەر ئەوڕێگە شەڕانگێزانە و دووبارەبوونەوەی تاوانە دڕندانە و ئاشکراکان بەرامبەر بە هێزە ئەمنییەکان کە ئەرکی نیشتمانی خۆیان جێبەجێ دەکەن، کە دوایینیان ئەندامانی هێزەکانی حەشدی شەعبی کردە ئامانج لە پارێزگای ئەنبار، 15 کەسیان کوژران.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “دوای ئەم تاوانە قێزەونە، کە ئامانجی تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری عێراقە، سوودانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، داوای کردووە، کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی بکەن.
هەر لە ڕاگەیەندراوەەکەدا سوودانی ئیدانەی ئەم هێرشە و بکوژانی چەکدارانی حەشدی شەعبی کرد.

