zagros news agency

شا عەبدوڵڵای دووەم سەرەخۆشی لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات

 

ئه‌مڕۆ چوارشەممە 3/25، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پەیامێکی سەرەخۆشی لە شا عەبدوڵڵای دووەم، شای ئوردن پێگه‌يشت بۆ شەهیدبوونی شەش پێشمەرگە و برینداربوونی ژمارەیەکی دیکە لە هێرشی مووشەکی ئێرانی، ئەمەش دەقی پەیامەکەیە:

جەنابی مەسرور بارزانی خوا بیپارێزێت
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق:

سڵاوی خواتان لێ بێت..
بە خەمێکی زۆرەوە، هەواڵی شەهیدبوونی ژمارەیەک پێشمەرگە (خوا لێیان خۆش بێت) و برینداربوونی ژمارەیەکی دیکەم بە هۆی دوو هێرشی مووشەکی ئێرانی بیست. بە ناوی خۆم و گەل و حکومەتی شانشینی ئوردن، لە دڵەوە، پرسە و سەرەخۆشیتان بۆ ئەم کارەساتە لێ دەکەم و لە خوای مەزن داواکارم، گیانیان بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە کەسوکار و گەلی هەرێمی کوردستانی عێراقی برا ببەخشێت و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازم.

إنا لله وإنا إليه راجعون

براتان:
عەبدوڵڵای دووەم کوڕی حوسەین
شای شانشینی ئوردن
عەممان

هەواڵی پەیوەندیدار

مونا قەهوەچی: چاوەرێ دەکەین لە مانگی ئەیلولدا پەرلەمان کوردستان کارابکرێتەوە

دڵشاد

لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکومەت، ئۆتۆمبێلی گەورەی ئاگرکوژێنەوە کڕدرا کە دەگاتە بەرزی ١٠٠ مەتر

سەڵاح

گومانلێکراوێک لەسەر هێرشە ئەلیکترۆنییەکەی سەر فڕۆکەخانەکانی ئەورووپا دەستگیر کرا

سەڵاح