zagros news agency

لەیلا زانا سەرەخۆشی لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات

سیاسەتڤان و کەسایەتیی نیشتمانپەروەری کورد و پەرلەمانتاری پێشووی تورکیا لەیلا زانا ، پەیامێکی هاوخەمی و سەرەخۆشی ئاڕاستەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە بۆ شەهیدبوونی شەش پێشمەرگە و برینداربوونی ژمارەیەکی دیکە لە هێرشی مووشەکی ئێرانی.

لە پەیامەکەدا هاتووە “بە خەم و کۆڤانێکی مەزن هەواڵی گیانبەختکردنی شەش پێشمەرگەی قارەمان و برینداربوونی 30 پێشمەرگەی دیکەمان بیست. ئەمە خەمێکی گەورەیە نەک تەنیا بۆ ماڵبەتەکانیان، بەڵکوو بۆ تەواوی گەلی ئێمە. سەرەخۆشی و هاوخەمیی قووڵی خۆمان بە کەسوکاریان و ئێوەی بەڕێز و گشت پێشمەرگە ڕادەگەیەنین و هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ برینداران دەخوازین.
یاد و یادەوەرییان لە دڵی گەلی ئێمەدا دەژی و ڕێگەیان بەردەوام دەبێت”.

سەرۆکی حکومەت لە وەڵامی پەیامەکەدا، وێڕای دەربڕینی سوپاس و پێزانین بۆ هاوخەمییەکە، جەختی کردەوە کە شەهیدەکانمان هەمیشە لە دڵی گەلی کوردستاندا زیندوون و ڕێ و ڕێبازەکەشیان بەردەوام و سەرکەوتنیش بۆ گەلی کوردستان دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەت پێشانگەی نێودەوڵەتیی ئۆتۆمبێلی لە هەولێر کردەوە

سەڵاح

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ وەزیری وەبەرهێنانی ئیماراتی کۆبووەوە

سەڵاح

وێنەی مانگە دەستکردەکان دەستپێکردنەوەی چالاکییەکانی ئێران لە دامەزراوەی فۆردۆ ئاشکرا دەکەن

سەڵاح